سەدر بۆ حەشدی شەعبی: ئەوەی ئێوە دەیکەن عێراق بێهێز دەکات
رێبەری رەوتی سەدر پەیامێک بۆ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەنێرێت و رایدەگەیەنێت، ئەوەی بەشێک لەو میلیشیایانە دەیکەن، عێراق بێهێز دەکات.
لە پەیامەکەیدا، کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، پێیستە حەشدی شەعبی دوور بکەوێتەوە لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی دیکە.
موقتەدا سەدر پێیوایە ئەو هێرشە مووشەکییانەی بەشێک لە میلیشیاکان دەیکەنە سەر باڵوێزخانەکان بە تایبەت باڵوێزخانەی ئەمریکا، ”عێراق و دەوڵەتەکەی بێهێز دەکەن و هەژموونی دەرەکی لە عێراق بە تایبەت هەژموونی ئەمریکا، بەهێز دەکەن“.
باسنيوز