حكوومەتی عێراق: بودجەی2021 ئامادە كراوە
ئەحمەد مولا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە بودجەی گشتیی ساڵی داهاتوو ئامادە كراوە و زۆری نەماوە تەواو بێت، بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بكرێ و لەوێ دەنگی لەسەر بدرێت.
گوتیشی ئێستا حكوومەت هەموو هەوڵێكی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بودجەی ئەم سێ مانگەی كۆتای ساڵ تەواو بكات.
جێی باسە عێراق تا ئەم مانگەی ئەمساڵی بەبێ پەسەندكردنی بودجەی گشتی بەڕێكردووە.
باسنيوز