عێراق... تەقینەوەیەك هێزەكانی هاوپەیمانانی كردە ئامانج

عێراق... تەقینەوەیەك هێزەكانی هاوپەیمانانی كردە ئامانج
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین كردە ئامانج.

سەرچاوەیەكی ئاسایشی رایگەیاند كاروانێكی سەربازی سەر بە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، لەسەر ڕێگەی خێرای پارێزگای سەڵاحەدین، لە ڕێگەی مینێكی چێندراوەوە كرایە ئامانج.


بە پێی سەرچاوەكە، تەقینەوەكە تەنها زیانی بە تایەی ئۆتۆمبێلەكانی كاروانە سەربازییەكە گەیاندووە.


جێی باسە چەند مانگێكە بە شێوەی بەردەوام هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەكرێنە ئامانج، لە هەمان كاتدا ڕۆژانە هێرشی مووشەكی دەكرێتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی شارەكە.












باسنیوز



Top