سندووقی نەختی نێودەوڵەتی ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی عێراق دەردەبڕێت

سندووقی نەختی نێودەوڵەتی ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی عێراق دەردەبڕێت


سندووقی نەختی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندیی عێراق دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی عێراق، دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23-9-2020، بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکەکە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس، لەگەڵ سندووقی نەختی نێودەوڵەتی کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەک لە بەیاننامەکەی بانکی ناوەندیی عێراقدا هاتووە، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئابووری و دارایی عێراق کراوە.

بانکی ناوەندیی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، کە سندووقی نەختی نێودەوڵەتی ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە رێگای پێشکەشکردنی راوێژی هونەری، هەماهەنگیی سیاسەتی دارایی و نەختینە و پلانی رێکخستنی دارایی، نیشان داوە.

رۆژی 14-9-2020، بە بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گۆڕانکاری لە ژارەیەک پۆستی باڵای ئەو وڵاتەدا کرا، کە یەکێک لەو گۆڕانکارییانە، دانانی مستەفا غالب بوو بە پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندیی عێراق.










باسنيوز
Top