ناوچەی سەوزی بەغدا هاوەنباران کرا

ناوچەی سەوزی بەغدا هاوەنباران کرا


ناوچەی سەوزی بەغدا، کە زۆرینەی دەزگا حکوومییەکانی عێراق و باڵوێزخانەکانی وڵاتانی لێیە، هاوەنباران کرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 22-9-2020، سێ گوللە هاوەن لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتە خوارەوە.

گوللە هاوەنەکان لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا لە نزیک قوتابخانەی ئامادەیی ئەلعیرفانەوە ئاراستەی ناوچەی سەوز کراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کەوتنە خوارەوەی گوللە هاوەنەکان لە ناوچەی سەوز ”هیچ زیانێکی ئەوتۆ“ی لێنەکەوتووەتەوە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تیرۆریستی، تائیفی و توندڕەو لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە.

ئەو گرووپ و میلیشیایانە بەردەوام کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.








باسنیوز
Top