عێراق 8 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا له چین دهكڕێت
لهو بارهشهوه فارس بريفكانى، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی له پەرلەمانی كوردستان ئاشکرایكرد، لەگەڵ وەزیری تەندروستی و پسپۆران گەشتوینەتە ئەو بڕیارەی ڤاکسینە چينيیهکە بەکاربهێنن و پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو ڤاکسینە بدەن.
لهكاتێكیشدا کڕینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵە و دەبێت ئەو گرێبەستی کڕینی ئەو ڤاکیسینە بکات و بەپێ دەستووریش پشکی هەرێمی کوردستان لەو ڤاکسینە دەدرێت، چیمهن تهها، بەڕێوەبەری گشتی خۆپارێزی لە وەزارەتی تەندروستی جهختی كردهوه، کڕینی ڤاکسین بابەتێکە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتیمانییهوه هەیە و حکومەتی فیدراڵ دەبێت ڤاکسینەکە بکرێت و ئەوان ناتوانین سەربەخۆ ڤاکسین بکڕن.
ڤاکسینەکەی چين لە ماوەی دوو هەفتەدا دوو جار بۆ نەخۆش بەکار دەهێنرێت و تێچووی هەر دوو جارەکە 10 دۆلار لەسەر نەخۆش دەکەوێت، بەڵام دیار نیە عێراق بۆ کڕینی ئەو ڤاکسینە بەچەند گرێبەستەکەی کردووە، بەشێك لەو ڤاکسینانە پشکی هەرێمی کوردستانە و دیار نیە، حکومەتی عێراق چەندی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
k24 -