بانكی ناوه‌ندی عێراق هۆشداری ده‌دات

بانكی ناوه‌ندی عێراق هۆشداری ده‌دات
بانكى ناوه‌ندی عێراق، هۆشداری دا له‌ مه‌ترسیداری ئه‌ستێره‌كانی سۆشیال میدیا و داوای توندوتۆڵكردنی رێكاره‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوی كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، بانكی ناوه‌ندی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر هه‌موو بانك و دامه‌زراوه‌ داراییه‌كان پێویسته‌ هه‌موو رێكار و هۆشدارییه‌كی خۆپارێزانه‌ له‌به‌رچاوبگرن له‌ جوڵه‌كردن به‌ دراوو، له‌ رێگه‌ی ئه‌و هه‌ژماره‌ بانكی و كارتانه‌ی تایبه‌تن به‌ پاره‌داركردن له‌ رێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی هه‌ژماری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئینستاگرام و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ ده‌ركه‌وتوون.

بانكی ناوه‌ندی عێراق راشیگه‌یاندووه‌، رێكاری پێویستی ورد و توند بۆ خۆپارێزی و رێگرتن له‌ جووڵه‌ی دراو له‌ رێی كارته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر، كه‌ خاوه‌نی پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و یان به‌كارهێنه‌ران له‌ بواری بازاڕكردن له‌ رێی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ جووڵه‌ی پێده‌كه‌ن.
k24 -
Top