ئەندامێکی لێژنەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دوادەخرێت
عادل لامی، ئەندامی لێژنەی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەر پارێزگایەک بکرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن.
عادل لامی هەروەها رایگەیاندووە، زۆرینەی حزبە سیاسییەکان دەیانەوێ وەزیرەکان و پەرلەمانتارەکانیان لەسەر کاری خۆیان بەردەوام بن، ئەوەش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان.
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە هەڵبژاردنی پێشوەختە، بۆ مانگی 11ـی 2021 دوادەخرێت و حزبە سیاسییەکانی کێشەیان لەگەڵ ئەو وادە نوێیە نییە، چونکە ئەم خولەی هەڵبژاردن خۆی لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.
پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دیاری کرد.
باسنيوز