سەرۆکی پێشووتری دەستەی نەزاهە: گەورەترین گەندەڵی لە وەزارەتی نەوتی عێراقە

سەرۆکی پێشووتری دەستەی نەزاهە: گەورەترین گەندەڵی لە وەزارەتی نەوتی عێراقە


سەرۆکی پێشووتری دەستەی دەستپاکی (نەزاهە)ی عێراقی رایدەگەیەنێت، گەورەترین گەندەڵی لە سەرانسەری عێراق، لە وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتەیە.

رەحیم ئەلعگێلی، سەرۆکی پێشووتری دەستەی نەزاهەی عێراقی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، گەندەڵی لە %90ـی جەمسەرەکانی دەوڵەتی عێراق هەیە و لە هەموو کایەکان گەندەڵی کراوە.

رەحیم ئەلعگێلی هەروەها رایگەیاند، گەورەترین گەندەڵی لە عێراق لە وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتە هەیە، کە زۆرتر خۆی لە گرێبەستەکانی رێگەپێدان بە دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی نەوت دەبینێتەوە و نەهێشتنی ئەو گەندەڵییەش پێویستیی بە ”یەک دەوڵەتی تەواو“ هەیە.

سەرۆکی پێشووتری دەستەی نەزاهەی عێراقی ئاماژەی بە گەندەڵییە گەورەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، زۆرترین گەندەڵی، جگە لە گەندەڵییەکانی وەزارەتی نەوت، لە چوار سێکتەری جیاوازی عێراق دایە، کە بریتین لە؛

- گرێبەستەکانی کڕینی چەک لە وەزارەتی بەرگری

- گرێبەستەکانی کڕینی خۆراک بۆ بایەعی لە وەزارەتی بازرگانی

- گرێبەستەکانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبا

- گرێبەستەکانی ئاو لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان







باسنيوز
Top