عێراق هەوڵی کڕینی پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە چین دەدات

عێراق هەوڵی کڕینی پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە چین دەدات


وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق هەوڵی کڕینی پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە کۆماری میللیی چین دەدات.

سەفا تەمیمی، بڕیاردەری لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رۆژی هەینی 18-9-2020، لێژنەکەیان میوانداریی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی کردووە.

حەسەن تەمیمی بە ئەندامانی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراقی راگەیاندووە، کە هەوڵی داوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە دابینکردنی پارە بۆ گرێبەستی کڕینی پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە کۆمپانیای (سینۆفارم)ی چینی، رازی بکات.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو (مانگی 8ـی 2020)، کۆمپانیای سینۆفارم بەرهەمهێانی پێکوتەیەکی بۆ چارەسەرکردنی پەتای کۆرۆنا، راگەیاند، کە لە بە دوو جار لە ماوەی 28 رۆژدا دەدرێتە تووشبووی کۆرۆنا و بڕی 140 دۆلاری بۆ هەر نەخۆشێک، تێدەچێت.








باسنيوز
Top