پەرلەمانی عێراق لە دروستیی ئەندامێتیی چەند پەرلەمانتارێک دەکۆڵێتەوە
بڕیارە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 19-9-2020، پەرلەمانی عێراق دانیشتی ژمارە 5ـی ئاسایی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارمی خۆی، ساز بکات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بڕگەی یەکەم بریتییە لە چاوخشاندنەوەی بە دروستیی ئەندامێتیی چەند پەرلەمانتارێک (ژن و پیاو).
دوای ئەو بڕگەیە، هەروەکلە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەشت پرۆژەیاسا دەکات.
باسنيوز