كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ پاریس ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا هاتوون و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ ژان ئیڤ لۆدریان، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌ردوو بواری سیاسی و ئه‌منی له عێراق كرد.
هاوكات جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه، چ له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیان یانیش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له گفتوگۆكانیاندا فوئاد حوسێن و لۆدریان باسی ئه‌و پڕۆژه ئابووریانه‌یان كردووه، كه ده‌كرێت له بواری وه‌به‌رهێنان له عێراق سوودیان لێ ببینرێت.
به‌یاننامه‌كه ئاشكراشیكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌ردانی فه‌رمی مسته‌فا كازمی بۆ پاریس كرا، كه بڕیاره له مانگی داهاتوو ئه‌نجامی بدات.
لای خۆیه‌وه لۆدریان جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردن له عێراق و به‌هێزكردنی پێگه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گوتی: "وڵاته‌كه‌ی ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی له پشتیوانیكردنی سه‌روه‌ری عێراق له رێگه‌ی چالاكییه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات".
k24 -