هاووڵاتییانی بەغدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی چوونە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا

هاووڵاتییانی بەغدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی چوونە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاووڵاتییانی بەغدا چوونە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عێراق و ناڕەزاییان بەرانبەر سووكایەتیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام دەربڕی.

بە پێی میدیاكانی عێراق، هاووڵاتییانی بەغدا ناڕەزاییان بەرانبەر ڕۆژنامەیەكی فەرەنسی دەربڕیوە، كە سووكایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام كردووە، بەم هۆیەوە لەبەردەم باڵوێزخانەكەدا هوتافیان لە دژی ڕۆژنامەكە لێ داوە.

ڕۆژنامەی "شارلی ئەبیدۆ"ی فەرەنسی هەفتەی رابردوو وێنەیەكی پێغەمبەری ئیسلامی بڵاو كردبووەوە، كە تابلۆیەكی بەرز كردووەتەوە و لەسەری نووسراوە "من شارلییم"، ئەمەش ئەو دروشمە بوو كە هاووڵاتییانی فەرەنسی بۆ بەرگریكردن لە ڕۆژنامەكە بەكاریان دەهێنا، دوای ئەوەی لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا دوو ئیسلامیی توندڕەو هێرشیان كردبووە سەر ڕۆژنامەكە و بە هۆیەوە 12 كەس كوژران.












باسنيوز


Top