كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق: لە ڕووی ئەمنییەوە بەراورد لەنێوان ھەرێم و عێراق ناكرێت
سەبارەت بە كەیسی كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدا رایگەیاند، هێمن باجهلان گوتی: بە ناوی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و نووسینگە تایبەتەكەی دەكەین، كە خەمخۆرانە لە رێگای وەزیر ناوخۆی حكومەتی ھەرێم ئەم بابەتەیان زۆر بە چڕی چاودێری كرد و بە ھەماھەنگیهكی بەرز توانیان لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا ئەو تاوانبارە دەستگیر بكەن، كه تاوانهكهی ئهنجامدابوو، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە، ھێزە ئەمنییەكان چاوكراوەن و پیشەیانە كاریی خۆیان دەكەن.
ھێمن باجەلان، ئەندامی لیژنەی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق سەبارە بە كەیسی خێزانە كوردهكهی شاری بهغدا، بە كوردستان 24ی گوت: ئەم كەیسە دوو رەھەندی ھەیە، یەكێكیان وەكو تاوانبارەكە باسیكرد تاوانێكی ئاساییە، بە مەبەستی دزینە، رەھەندەكەی دیكە شیلان چالاكوانێكی مەدەنی بووە و بەشدار بووە لە گۆڕەپانی تەحـریر لە بەغدا. دارای باوكیشی لە پۆستەكانی كەسێكی كوردپەروەر بووە و بەردەوام رەخنەی گرتووە لەو دەسەڵاتەی كە ھەیە. ماوەیەكیشە لە بەغدا ھەوڵی پاكتاوكردنی ئەو كەسانە دەدەن، كە بەشداربوونە لە خۆپیشاندانەكان. ئەمە یەكێكە لە سەرە داوهكان لە ئاشكراكردنی ئەو تاوانە.
گوتیشی: ھەوڵمانداوە رێڕەوی كەیسەكە نەگۆڕن، چونكە ئێمە لە وڵاتێكدا دەژین زۆر بە ئاسانی ئەو كارانە دەكرێن.
باجەلان گوتی: بە پێچەوانەی ھەرێم لە ناوچەكانی عێراق لێدان و لەناوبردنی فیزیكی زۆر زۆرە، بۆیە خەڵكێكی زۆر لە باشوور و باكوور دێن لە ھەرێم دەژین، بەھۆی ئەو ئاسایش و سهقامگیریهی كە ھەیە. لە بەغدا ناكرێت تۆ ئۆتۆمبێلێك لە شەقام بەجێبێلی یان بە ئازادانە رای خۆت دەرببڕی. بۆیە بەھیچ شێوەیەك بەراورد لەنێوان ھەرێم و ناوچەكانی دیكەی عێراق ناكرێت.
k24