هەواڵگریی عێراقی: بکوژانی پزیشکێکی دەرمانساز لە بەغدا دەستگیر کران
رۆژی 20-7-2020، ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر دەرمانخانەیەک لە ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا و جگە لە دزینی دەرمان، پزیشکێکی دەرمانسازی دەرمانخانەکەشیان بە ناوی دکتۆر محەمەد، کوشت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەو پزیشکە دەرمانسازە، دەستگیر کردووە.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بکوژەکان لە گەڕەکی زڕاعەی ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا دەستگیر کراون و دانیان بەوەدا ناوە، کە بۆ دزی چوونەتە سەر دەرمانخانەکە.
باسنيوز