عێراق سێیەم فڕۆکەی هاوکاری بۆ سودان دەنێرێت، کە 12 تۆن گەنمی هەڵگرتووە.

عێراق سێیەم فڕۆکەی هاوکاری بۆ سودان دەنێرێت، کە 12 تۆن گەنمی هەڵگرتووە.


عێراق سێیەم فڕۆکەی هاوکاری بۆ سودان دەنێرێت، کە 12 تۆن گەنمی هەڵگرتووە.

بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری نیل، لافاوێکی گورە لە سودان دروست بووە و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەی داپۆشیوە.

رۆژی 10-9-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی هاوکاریی مرۆیی و پزیشکی بۆ گەلی سودان، دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، میدیای فەرمیی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، کە سێیەم فڕۆکەی بارهەڵگر بۆ گەیاندنی 12 تۆن گەنم، لە بەغداوە بەرەو خەرتوومی پایتەختی سودان، فڕی.

تا ئێستا بە سێ فڕۆکە هاوکارییەکان لە بەغداوە نێردراونەتە سودان.

ناردنی هاوکارییەکانی عێراق بۆ سودان لەکاتێک دایە، نزیکەی یەک ساڵە هاووڵاتییانی بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق خۆپیشاندان دەکەن و داوای دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و کارەبا دەکەن.












باسنيوز
Top