وەزیری پلاندانانی عێراق: ژمارەی فەرمانبەرانمان زۆر زیاترە لەوەی دەگوترێ
خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق لە گرتەیەی ڤیدیۆییەدا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، نە ئەو وەک وەزیری پاندانان، نە وەزیری دارایی ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی عێراق نازانن.
خالید بەتال پێیوایە ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران لە عێراق، وەک دەگوترێ دوو ملیۆنە، راست نییە، بەڵکو زیاترە لە چوار ملیۆن فەرمانبەر.
حزبە عێراقییەکان، بە تایبەت حزبە گەورە شیعییەکانی ئەو وڵاتە، کە دەتیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرتووە، بەدرەوام بە دزین و بە هەدەردانی سامانی عێراق تۆمەتبار دەکرێن.
ئەگەرچی عێراق خاوەن گەورەترین یەدەگی نەوتیی جیهانە و یەکێکە لە وڵاتە هەناردەکارە سەرەکییەکانی نەوت لە جیهان، کەچی بەردەوام بودجەی ئەو وڵاتە کورت دەهێنێت و زۆر بە دەگمەن پرۆژەی ژێرخان، لەو وڵاتەدا دروست دەکرێت.
لە سەرەتای مانگی 10ـی ساڵی 2019ـەوە، خەڵکی بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق بەردەوام خۆپیشاندان دەکەن و داوای دابینکردنیئاوی خواردنەوە و کارەبا، لە حکوومەتی وڵاتەکەیان دەکەن.
باسنيوز