ئه‌عره‌جی: لایه‌نه‌كان به‌نهێنی پشتیوانی كازمی و به ئاشكراش دژایه‌تی ده‌كه‌ن
به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری پێشوتری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تی، "ئەگەر هەندێک لە گۆڕانکاریەکانی مسته‌فا كازمی بۆ چینێكی تایبه‌ت بێهیواكردن بێت وه‌ك هه‌ندێك كه‌سایه‌تی باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وا کاردانەوەی کوتلە سیاسییەکان ڕەنگدانەوەی ڕادەی دوڕویی سیاسییە، چونکە بەنهێنی پشتگیری كازمی ده‌كه‌ن و داوای پۆسته‌كان ده‌كه‌ن، كه‌چی به بەئاشکرا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
مسته‌فا كازمی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاڵوگۆڕی له پۆسته باڵاكان ئه‌نجامداوه
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی مسته‌فا كازمی له‌مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاڵوگۆڕی له پۆسته باڵاكان ئه‌نجامداوه، دواینیشیان ئێواره‌ی دوێنێ بو، كه گۆڕانكاری له 15 پۆستی باڵا ئه‌نجامدا.
خەندان