عێراق داوای میوانداریكردنی ئاهەنگی 60 ساڵەی دامەزراندنی ئۆپك دەكات

عێراق داوای میوانداریكردنی ئاهەنگی 60 ساڵەی دامەزراندنی ئۆپك دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند لە یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئۆپكدا، بەغدا داوای میوانداریكردنی ئاهەنگی ساڵوەگەڕەكە دەكات.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند وڵاتەكەی بەنیازە ئەمساڵ میوانداری ئاهەنگی یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئۆپك بكات و پابەندبوونی عێراقیشی بە پرەنسیپەكانی ڕێكخراوەكە دووپات كردەوە.

وەزیری نەوتی عێراق بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی ئۆپك كردووە و ئەوەی وەبیر هێناوەتەوە كە ڕێكخراوەكە بەر لە 60 ساڵە و لە ساڵی 1960دا لە بەغدا دامەزراندنی خۆی راگەیاندووە.

هەروەها گوتوویەتی كە عێراق پشكدار بووە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئۆپك لە داڕشتنی پرەنسیپەكانی ڕێكخراوەكە بۆ وەدیهێنانی بەرژەوەندیی گشتی و ئامانجی هاوبەش، كە دووپات لەسەر سەروەریی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەكەنەوە، لەگەڵ ڕەخساندنی قازانجە داراییەكانی بۆ پەرەپێدانی ئابووری و گەشەپێدانی وڵاتەكانیان.

لە كۆتاییشدا ئاماژەی بەوە داوە كە عێراق چاوی لەوەیە ئەمساڵ میوانداری ئاهەنگی ساڵانەی دامەزراندنی ئۆپك بكات كە بڕیارە بەر لە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.













باسنيوز




Top