خۆپشاندەران گۆڕەپان و شەقامێکی سەرەکیی بەغدا دادەخەن

خۆپشاندەران گۆڕەپان و شەقامێکی سەرەکیی بەغدا دادەخەن
خۆپیشاندەران لە بەغدای پایتەختی عێراق، گۆڕەپان و شەقامێکی سەرەکیی شارەکە دادەخەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020، دەیان هەڵگری بڕوانامەی بەزری زانکۆیی لە ناوەڕاستی بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

خۆپیشاندەران، کە داوا دەکەن فەرمانی دامەزراندنیان واژۆ بکرێ، گۆڕەپانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا و رێگای سەرەکیی ناوچەی عەلاوییان لە بەغدا، داخست.

هەروەک ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، خۆپیشاندەران مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان بە ”بێبەڵێن“ ناوبردووە و رایانگەیاندووە، کازمی بەڵێنەکەی بۆ دامەزراندنیان نەبردووەتە سەر.










باسنيوز


Top