خۆپشاندەران گۆڕەپان و شەقامێکی سەرەکیی بەغدا دادەخەن
ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020، دەیان هەڵگری بڕوانامەی بەزری زانکۆیی لە ناوەڕاستی بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
خۆپیشاندەران، کە داوا دەکەن فەرمانی دامەزراندنیان واژۆ بکرێ، گۆڕەپانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا و رێگای سەرەکیی ناوچەی عەلاوییان لە بەغدا، داخست.
هەروەک ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، خۆپیشاندەران مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان بە ”بێبەڵێن“ ناوبردووە و رایانگەیاندووە، کازمی بەڵێنەکەی بۆ دامەزراندنیان نەبردووەتە سەر.
باسنيوز