گرووپێکی عێراقی، سلێمانی وەکو شاری پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەو وڵاتە دیاریدەکات
"پرۆژەی نیشتمانی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە عێراق" باس لەوە دەکات، بڕیارەکەیان بەرزنرخاندنی هەوڵە نیشتمانی و مرۆڤدۆستەکانی بەرپرسان و خەڵکی بەخشندەی سلێمانییە.
پرۆژەکە لە ژمارەیەک کەسی ئەکادیمی، چالاکڤانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرۆک عەشیرەتی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پێکدێت.
سەربەست تۆفیق، سەرۆکی "بزاڤی ئاشتیی سلێمانی" بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ساڵی رابردوو ئەو گرووپە سەردانی سلێمانییان کردووە و ئەوانیش وەکو "بزاڤی ئاشتیی سلێمانی" پێشوازییەکی گەرمیان لێکردوون، دەکرێت ئەوەش کاریگەریی گەورەی هەبووبێت لەسەر ئەو بڕیارەیان.
سەربەست تۆفیق رایگەیاند، "ئامانجمان ئەوەیە خەڵک یەکدییان خۆشبووێت"، گوتیشی، رۆژی شەممە ئەندامانی "پرۆژەی نیشتمانی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە عێراق" دەگەنە سلێمانی و رۆژی یەکشەممەش بەو هۆیەوە رێوڕەسمێک سازدەکرێت.
rudaw