پلاسخارت و سیستانی گفتوگۆ لەبارەی سێ پرسی سیاسیی عێراق دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-9-2020، جێنین هێنیس پلاسخارت، سەرۆکی یۆنامی لە نەجەف سەردانی بارەگای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقی کرد.
دوای سەردانەکە، جێنین هێنیس پلاسخارت بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکەوە کردووە، کە گرنگترینیان:
- پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و ئەنجامدانی لە کاتی خۆی لە 6-6-2021
- کردنەوەی کەیسی گەندەڵییە گەورەکان و سزادانی گەندەڵکاران
- رێگرتن لە دەستوەردانە دەرەکییەکان لە عێراق و سەپاندنی شکۆی دەوڵەت و هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت
باسنيوز