حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێک لە پارێزگایەکی سوننەی عێراق بەڕێوە دەبات
ئۆپەراسیۆنەکە بە ناوی (فەتحولموبین) سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-9-2020 بە بەشداریی پێنج لیوای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە هەشت میحوەری پارێزگای ئەنبار، دەستی پێکردووە.
قاسم موسڵیح، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بە میدیای میلیشیاکەی راگەیاندووە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ئەندامانی شانە نووستووەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە.
پارێزگای ئەنبار، کە کەوتووەتە رۆژئاوای عێراق، پارێزگایەکی سوننەمەزهەبی عێراقییە و سوننەکانیش حەشدی شەعبی بە میلیشیایەکی تائیفیی شیعی، هەژمار دەکەن.
باسنيوز