كاردانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن
سیاسەت و ستراتیژیه‌تی ھەرێمی كوردستان ھەمیشە كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و وتووێژی ئاشتیانە بووە، ئەمەش بە روونی لە پێشوازیكردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستانه‌وه دیار بوو. له‌مباره‌شه‌وه هندرێن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمیی به گرنگ وه‌سف كرد و گوتی: ئه‌و هاتنه‌ی كازمی به‌رهه‌می ئه‌و گفتوگۆیانه بوو، كه له نێوان هه‌ولێر به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ئارادان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته له‌و دۆخه‌دا لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و به قازانجی هه‌رێمی كوردستان بشكێننه‌وه.
هاوكات شێرزاد مامه، چاودێری سایسیش جه‌خت ده‌كاته‌وه: هه‌رێمی كوردستان چه‌نده پێویستی به به‌غدا و مسته‌فا كازمییه، به هه‌مان قه‌باره ئه‌وانیش پێویستییان به هه‌رێمی كوردستانه و فه‌رامۆشكردنی هه‌رێم به زیانی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت.
ھەفتەی رابردوو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سه‌ردانی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای هه‌رێم كۆبووەوه.
rudaw