چوار سەركردەكانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین كوژران

چوار سەركردەكانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین كوژران


شانەی راگەیاندنی ئەمنی، كوشتنی چوار ەل دیارترین سەركردەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد كە هێزێكی هاوبەشی لیوای مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا و هێزێكی میلیشیای (سەرایا سەلام)ی سەر بە حەشدی شەعبی، بۆسەیەكیان لە ناوچەی فەرحاتیەی سەر بە قەزای سامەڕا داناوەتەوە.

هاوكات ئاشكرا كراوە كە لە ئەنجامی ئەو بۆیەدا چوار لە دیارترین سەركردەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش كوژراون كە دوانیان پشتێنەی بۆمبڕێژكراویان بەستبوو.

راگەیاندراوەكە هیچ وردەكارییەكی دیكەی لەبارەی ناوی سەركردەكانی داعش یان رەگەزیان و پلەكانیان لەنێو داعش ئاشكرا نەكردووە.




باسنيوز
Top