توركیا لە مووسڵەوە دەست بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق دەكات
باڵوێزخانەكە بە نووسراوێكی فەرمی كە دوێنێ چوارشەممە بڵاوی كردووەتەوە ئاماژەی بەوە داوە كۆمپانیایەكی تایبەتی ڕێگەپێدراو لە رۆژی ١٣ی ئەم مانگەوە دەست دەكات بە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق لە مووسڵ، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی ئاسانتر ڤیزای توركیا وەدەست بخەن.
لە نووسراوەكەی باڵوێزخانەی توركیادا ئاماژە بە ناوی كۆمپانیاكە و ئەدرێسەكەشی دراوە كە كەوتووەتە شاری مووسڵەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراقدا تا مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو درێژ كردووەتەوە.
باسنیوز