سائیرون: له مێژوی په‌رله‌ماندا حه‌لبوسی خراپترین رۆڵی هه‌بوه
هاوپه‌یمانی سائیرون، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی په‌رله‌ماندا "سه‌ركه‌وتو نه‌بوه" و رایگه‌یاند، له مێژوی په‌رله‌ماندا "خراپترین رۆڵی هه‌بوه".
رامی سه‌كینی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی سائیرون به‌رده‌وامه له پاراستنی رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك تێبینی زۆریان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه.
له ساڵی 2003ه‌وه حه‌لبوسی تا ئێستا "خراپترین و لاوازترین رۆڵی هه‌بوه
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رۆكایه‌تی حەلبوسی "زۆر لاوازه" و به‌داخه‌وه له ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا "خراپترین و لاوازترین رۆڵی هه‌بوه".
سروشتی سیاسی خولی ئێستای په‌رله‌مان تاڕاده‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كاندا زاڵه
رامی سه‌كینی باسی لەوەشکرد، "سروشتی سیاسی خولی ئێستای په‌رله‌مان تاڕاده‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كاندا زاڵه و هاوپه‌یمانی هێزه شیعییه‌كانیش، هاوپه‌یمانی بنیادنان به به‌رپرسیار له دیاریكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌زانن".
حه‌لبوسی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و داخوازی خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام نه‌داوه
پێشتریش، سه‌باح عه‌یكه‌لی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاندبو، ژماره‌یه‌ك تێبینی یاسایی و نیشتمانی‌یان له‌سه‌ر ئه‌دای سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه، له‌سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یه‌وه هیچ چالاكیه‌كی نه‌بوه، به‌جۆرێكیش كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و داخوازی خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌وه‌شی خستبوەڕو، هاوپه‌یمانی سائیرون پێشتر داوای گۆڕینی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كردوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكاریه‌دا هاوڕابون.
خەندان-