وەزیری دارایی عێراق قەرزە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات
وەزیری دارایی عێراق بڕی قەرزە دەرەکییەکانی سەر وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق لە دانیشتنی تایبەت بە گفتوگۆی بودجەی گشتیی، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، عێراق 40 ملیار دۆلاری قەرزی سعودیە و کوێتی لەسەرە، کە قەرەبووی شەڕی یەکەمی کەنداوە، کە دوای داگیرکردنی کوێت لەلایەن رژێمی بەعسەوە رووی دا.
عەلی عەللاوی هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا قەرزی دەرەکیی سەر عێراق بریتییە لە 133 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
باسنيوز