داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای تایبه‌ت به‌ داگیركردنی زه‌وی كورد و توركمان دەکرێت

 داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای تایبه‌ت به‌ داگیركردنی زه‌وی كورد و توركمان دەکرێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی پێشوی حزبی به‌عس كه‌ تایبه‌تن به‌ داگیركردنی زه‌وی و خاكی كورد و توركمان پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌.

ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی كردوه‌، سه‌باره‌ت به‌ داگیركردنی زه‌وی و خاكی كورد و توركمان له‌ كه‌ركوك، وه‌ك به‌شێك له‌ سیاسه‌ته‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافی كه‌ ڕژێمی پێشوی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ركوك گرتویه‌تیه‌به‌ر.

داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ‌واژۆی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی كۆكردوه‌ته‌وه‌

ئاماژەی بەوەشکرد، داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش واژۆی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی كۆكردوه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراق بدرێت، یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی وه‌رزی نوێی یاسادانانیش جه‌ختكردنه‌وه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌.

بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌، زوڵم و سته‌مێكی گه‌وره‌ له‌ خۆ ده‌گرن

ئه‌ڵماس فازڵ باسی لەوەشکردوە، بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌، زوڵم و سته‌مێكی گه‌وره‌ له‌ خۆ ده‌گرن له‌ به‌رامبه‌ر به‌شێكی زۆری جوتیاران و جوتیارانی كه‌ركوك و هه‌مو ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، كه‌ به‌ر خراپترین جۆره‌كانی گۆڕانی سیاسی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس داده‌نرێت.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواكاریه‌كه‌ی بۆ په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌كه‌یان وه‌رگرتوه

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواكاریه‌كه‌ی بۆ په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌كه‌یان وه‌رگرتوه‌، چونكه‌ له‌رێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره‌وه‌، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ زوڵم و سته‌می سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌ دانیشتوانی كه‌ركوك لاده‌بات .




















خەندان
Top