هەفتەی داهاتوو دەوازەكانی سنوورییەکانی دیالە بەڕووی ئێراندا دەكرێنەوە

هەفتەی داهاتوو دەوازەكانی سنوورییەکانی دیالە بەڕووی ئێراندا دەكرێنەوە


بڕیارە ڕێکەوتی 2020.9.12 دەوازە سنوورییەكانی پارێزگای دیالە بە بڕیاری حكوومەتی عێراق بۆ كاری بازرگانی بەڕووی ئێراندا بكرێنەوە، بەرپرسێكیش دەڵێت بۆ پێشگیری لە هاوردەکردنی کاڵای خراپ و كاری قاچاخ رێوشوێنی پێویست دەگیرێتە بەر.

مازن ئەكرەم، بەڕێوەبەری ناحیەی مەندەلی سەر بە قەزای خانەقین، راگەیاند: "حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە لە رۆژی 12ی ئەم مانگەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانەوە دەست پێ بكاتەوە، ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دراوە کە لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرنا داخرابوون."

گوتیشی: "ئەو بڕیارە تەنیا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانییە، نەك هاتنی زارەتكار و گەشتیاری وڵاتی دراوسێ."

پاش ئەم بڕیارە پێنج دەروازەی سنووری لە نێوان عێراق و ئێراندا دەكرێنەوە، دوو لە دەروازە سنووریانە دەكەونە سنووری پارێزگای دیالەوە کە ئەوانیش بریتین لە دەروازەی سۆمار لە سنووری ناحیەی مەندەلی و دەروازەی مونزریە لە سنووری قەزای خانەقین.





باسنيوز
Top