تەقینەوەیەک بەغدای پایتەختی هەژاند
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له رۆژئاوای به‌غدا، دو كه‌س كوژران و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند، بۆمبێكی چێندراو له ناوچه‌ی پیشه‌سازی له پردی دیاله كه 16 كیلۆمه‌تر له باشوری رۆژئاوای سه‌نته‌ری به‌غداوه دوره ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه دو كه‌س كوژراون و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزێكی ئه‌منی زۆر گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
خەندان