عێراق.. هاوپەیمانیی نوێ بۆ کۆکردنەوەی دەنگ دروست دەبن
توێژەرێکی سیاسیی عێراقی باس لەوە دەکات، کە هاوپەیمانیی نوێ بۆ بەشداریکردن لە بەڵبژاردنی پێشوەختە و کۆکردنەوەی دەنگ، دروست دەبن.
ئەمڕۆ دووشەممە 7-9-2020، کامل بەیاتی، توێژەری سیاسیی عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، فرەبازنەیی لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی خۆکاندیدکردنی خەڵک لەسەر ئاستی ناوچەیە خۆی و بە دەستهێنانی دەنگ.
کامل بەیاتی هەروەها رایگەیاندووە، ”لە رۆژانی داهاتوودا“، حزب و لایەنەکان هاوپەیمانیی نوێ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و بە دەستهێنانی دەنگی گەلانی عێراق، دروست دەکەن.
ئەو توێژەرە پێیوایە نەوەک تەنیا حزبەکان، بەڵکو کەسایەتییەکانیش هاوپەیمانی دروست دەکەن، بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەنگ لە هەڵبژاردن و گەیشتنیان بە پەرلەمان.
رۆژی 31-7-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دیاری کرد.
باسنيوز