باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە داخرا

باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە داخرا
باڵیۆزی عێراق لە تورکیا رایگەیاند "باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا بەهۆی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو 14ی ئەیلوولی 2020 داخرا".

بە گوتەی حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا، زیاتر لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان تووشی کۆرۆنا بوون، لەبەرئەوەش بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەیانیان لەو وڵاتە داوە.

باڵیۆزی عێراق لە تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، پێش دەستپێکردنەوە بە کارکردن پشکنین بۆ سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەکەیان دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتووەتە 279 هەزار و 806 تووشبوو، شەش هەزار و 673 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.


rudaw
Top