تەندروستیی عێراق: دەبینە یەکەم وڵات لە هاوردەکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا

تەندروستیی عێراق: دەبینە یەکەم وڵات لە هاوردەکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا
وەزیری تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی دەبێتە یەکەم وڵات لە هاوردەکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، وەزارەتەکەی چاوەڕێی پەسەندکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنای وڵاتان لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دەکات.

حەسەن تەمیمی هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی دەبێتە یەکەم وڵات لە هاوردەکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا، دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێکوتەکە پەسەند دەکات.

تا ئێستا 256 هەزار و 719 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، حەوت هەزار و 422 کەس گیانیان لەدەست داوە.











باسنيوز



Top