كەسێك بەهۆی شاردنەوەی حەشیش لەنێو سویچی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەكرێت

كەسێك بەهۆی شاردنەوەی حەشیش لەنێو سویچی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەكرێت
پۆلیسى فریاکەوتنى شارى بەغدا کەسێکی دەستگیر کردوە کە لەنێو سویچى ئۆتۆمبێلەکەیدا حەشیشی شاردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە پۆلیسى فریاکەوتنى شارى بەغدا بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە، هێزەکانیان توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن کە ماددەى بێهۆشکەرى لە جۆری حەشیشى پێ بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە لە کاتى ڕاپەڕاندنى ئەرکەکانى تیمێکى فریاکەوتن لە ناوچەى زەیونەى شارى بەغداى پایتەخت، پاش ئەوەى گومان لە کەسێک کراوە و ڕاگیراوە و پشکنینی بۆ کراوە، مادەى بێهۆشکەرى پێوە گیراوە و بەپێى یاسا ڕادەستى پۆلیس کراوە.

دوای پشکنین ئاشکرا بووە، کەسەکە گومانلێکراوە مادەى بێهۆشکەرى جۆری حەشیشى لەناو سویچى ئۆتۆمبیلەکەیدا شاردووەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئەوە دەخەنە ڕوو بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق زۆر زیادیان کردووە و گەنجێکی زۆر ئاڵوودە بوون و دەسەڵاتدارانی عێراقیش ناتوانن کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن.














باسنيوز




Top