رۆحانی: بارودۆخی عێراق زۆر زۆر خراپترە لە بارودۆخی ئێران

رۆحانی: بارودۆخی عێراق زۆر زۆر خراپترە لە بارودۆخی ئێران


سەرکۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، کە بارودۆخی عێراق لە رووی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، زۆر زۆر خراپترە لە بارودۆخی ئێران.

ئەمڕۆ شەممە 5-1-2020، حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران لە وتەیەکی ڤیدیۆییدا، راگەیاندووە، ئەمساڵ هاووڵاتییانی ئێرانی ناتوانن بۆ چلەی ئیمام حوسێن، سەردانی عێراق بکەن.

حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، ”دوژمن“ چاوەڕێی دەکرد حکوومەتی ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ژیان لە وڵاتەکەیدا رابگرێت، بۆ ئەوەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری دروست بێت.

سەرکۆماری ئێران هەروەها رایگەیاندووە، ئەمساڵ هاووڵاتییانی شیعەمەزهەبی ئێرانی ناتوانن بەشداریی ماتەمی چلەی ئیمام حوسێن لە عێراق بکەن، چونکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ”بارودۆخی عێراق زۆر زۆر خراپترە لە بارودۆخی ئێران“.

ئەو لێدوانەی حەسەن رۆحانی لەکاتێک دایە، کە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق، لە شاری نەجەف تۆمار کرا، کە قوتابییەکی ئێرانیی حەوزەی عیلمیی نەجەف بوو و لە کاتی گەڕانەوەی لە ئێران، دەرکەوت تووشی پەتاکە بووە.

تا ئێستا 382 هەزار و 772 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون ولەو ژمارەیەشدا، 22 هەزار و 44 کەس گیانیان لەدەست داوە. هەروەها لە عێراق، تا ئێستا هەزار و کەس تووشی پەتاکە بوون و لەو ژمارەیەشدا، حەوت هەزار و 359 کەس گیانیان لەدەست داوە.







باسنیوز
Top