پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-9-2020، سیروان سیرینی، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی شەممە 5-9-2020، پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوە ئاساییەکانی خۆی دەکاتەوە.
هەروەک سیروان سیرینی رایگەیاندووە، کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە یەکەم دانیشتنی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمای عێراق، بەڕێوە دەچێت.
باسنيوز