کازمی: کار بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت دەکەین

کازمی: کار بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت دەکەین
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنیت، هەندێک لایەن لەسەر پشێوی دەژین و، ئەوانیش کار بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت دەکەن.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەمیانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە [1ی ئەیلوولی 2020]ی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند "هەندێک لایەن لەسەر پشێوی دەژین، ئێمەش کاردەکەین بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و بەرزکردنەوەی مۆراڵی هێزە قارەمانەکانمان کە لە ماوەی رابردوودا شکاوە".

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان گوتیشی "پرۆسەی دووبارە گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و سەپاندنی یاسامان هەیە، پێویستە وەزیرەکانیش گوێ لە داواکاریی خۆپێشاندەران بگرن و رێوشوێنی خێرا بگرنەبەر".

کازمی ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە رێگە لە رێوشوێنە بیرۆکراتییەکان بگیرێت کە ئاستەنگ لەبەردەم پلانی حکومەت دروستدەکات، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکان کە خزمەتی هاووڵاتییان دەکات و پێویستە وەزیرەکانیش بە بەردەوامی بەدواداچوونی بۆ بکەن و راپۆرت لەبارەی پرۆژەکان پێشکەش بکەن.




rudaw
Top