تەقینەوەیەک لەسەر رێگای کەرکووک - تکریت رووی دا
تەقینەوەیەک لەسەر رێگای نێوان کەرکووک و شاری تکریتی سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین رووی دا و شانەی راگەیاندنی ئەمنی روونکردنەوە دەدات.
لە بەیاننامەیەکدا، کە شانەکە دەری کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 1-9-2020 ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازگەی پردی مەریەم بەگ لەسەر رێگای کەرکووک - تکریت، تەقیوەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە و بەپێی ئاامرە سەرەتاییەکان، ژنێک گیانی لەدەست داوە و سێ کارمەندی ئەمنیش بریندار بوون.
باسنیوز