فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی هۆكاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاشكرا كرد
گوتیشی: "ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی توركیا به لایه‌نی عێراقیی راگه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و به‌گوێره‌ی راسپارده ته‌ندروستییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، بڕیاریانداوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوانیان بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ڵپه‌سێرن، بۆیه عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌م داوایه رازی بووه و بڕیاری هاوشێوه‌ی داوه".
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا هۆكاری سیاسی له‌پشت ئه‌و بڕیارهیانهوهیه و روونیكرده‌وه، "جگه له رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هیچ هۆكارێكی دیكه له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا و عێراقه‌وه نییه".
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی توركی له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یان بڕیاری دابوو، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق تا 1ی ئهیلوول رابگرن، به‌ڵام دواتر بۆ ماوه‌ی مانگێكی دیكه درێژكرایه‌وه و تا 1ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر كار به بڕیاره‌كه ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا تا 1/10/2020 راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و بڕیاره ئاشكرا بكات
k24