كازمی: پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق
كازمی ئەمڕۆ وتارێكی لە ساڵیادی عاشورای شیعەدا پێشكەش كرد و رایگەیاند ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڵێنێكە و جێبەجێی دەكات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها گوتی لیژنەیەكی باڵای بۆ لێكۆڵینەوە لە گەندەڵیە گەورەكان و تاوانە تایبەتییەكان پێك هێناوە.
كازمی ئاماژەشی بەوە دا كە قۆناغی یەكەمی بەدواداچوونی ڕاستیی ڕووداوەكانی پێشێلكارییەكان لە دژی خۆپیشاندەرانی تشرینی یەكەم كۆتایی هاتووە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی وتارەكەیدا هەروەها باسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی كرد و لەمبارەیەوە داوای لە سیاسییەكانی وڵاتەكەی كرد خۆیان ئامادە بكەن بۆ كێبەركێیەكی دروست و زەمینەخۆشكردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئاشتیانە.
باسنيوز