دەنگۆی تیرۆرکردنی زانایەکی عێراقی بڵاو دەبێتەوە و پۆلیس روونکردنەوە دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-8-2020، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی تیرۆرکردنی نور محەمەد عەزاوی، زانای فەلەکناسی و مامۆستای زانکۆی دیالە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە دیالە، بڵاو بووەوە.
فەرماندەیی پۆلیسی دیالە لە راگەیەندراوێکدا، ئەو دەنگۆیەی بە درۆ خستووەتەوە و رایگەیاندووە، پێویستە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ، سەرنج بدرێتە سەر راستیی هەواڵەکە.
باسنيوز