ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمشەو شەممە(٢٩-٨-٢٠٢٠) چوار مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کراون بەڵام تاوەکو ئێستا ئاستی زیانەکان نازانرێ.
لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە کە هاووڵاتیان لە شەقامی فەڵەستین-ی بەغدا گوێیان لە دەنگی تەقاندنی مووشەکی کاتیۆشا بووە بەڵام تاوەکو ئێستا دەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراق هیچ زانیارییەکیان لەمبارەیەوە ڕانەگەیاندووە
لەلایەکی دیکەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە کە ئەمشەو مووشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتووەتە خوارەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە ئەو شوێنەی مووشەکەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە بریتییە لە خانوویەکی بەتاڵ و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
باسنيوز