زۆرترین بودجه‌ی عێراق به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت
له‌مباره‌یه‌وه ناسح غةفور، چاودێری سیاسی گوتی: حكومەتی عێراق رێگەی دیکەی دژی هەرێمی کوردستان گرتە بەر، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لەو کاتەوە کار بەم سیاسەتە دەکات و رەخنەش لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەگرێت.
جیاوازی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق زۆرە و تادێت پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە رووی خزمەتگوزارییەوە بەروە خراپتر دەچن، كه‌چی بودجەیەکی گەورەشیان لە بەردەستە به پێچەوانەوە هەرێمی کوردستان، كه بە هەموو ئەو قەیرانە داراییانه‌ی رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه، له بنیاتنانی پارێزگاکان بەردەوامە. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش محه‌مه‌د عه‌لی، پسپۆری ئابووری ئاشکرا كرد، کە بودجەی عێراق لە کوێ بەهەدەر دەدرێت و دووپاتیشیكرده‌وه، حکومەتی عێراق بودجه‌كه‌ی لە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکان بەکاری ناهێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مەسرو بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ ژمارەیەك میدیای عەرەبی ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق پابەندی رێکەوتنەکانی لە بارەی بودجە و دەستورەوە نەبووە و جه‌ختیشی كرده‌وه، لە کۆی لەسەدا 100 بودجەی گشتی عێراق ته‌نیا له 5%ی بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە و هەرێمی کوردستانیان بەو بڕە کەمە بنیات ناوە، پسپۆرانی ئابووری و سیاسیش دەڵین: حکومەته‌كانی رابردووی عێراق سیاسەتی لاوازکردنی ئابووری دژی هەرێمی کوردستانیان گرتووەتەبەر و له 95%ی داهاتی عێراقیش بەهەدەر دەراوه و بۆ بنیاتنانی پارێزگاکانیش خه‌رج ناكرێت
k24