بانكی ناوەندیی عێراق دەست بەسەر موڵك و ماڵی نۆ بەرپرسدا دەگریت

بانكی ناوەندیی عێراق دەست بەسەر موڵك و ماڵی نۆ بەرپرسدا دەگریت
بانكی ناوەندیی عێراق دەستی بەسەر موڵك و ماڵی نۆ بەرپرسی عێراقیدا گرتووە کە لەناویاندا ناوی زاوایەک و برای زاوای نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەبینرێت.

بانكی ناوەندیی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە، بڕیاری داوە دەست بەسەر سەروەت و سامانی نۆ بەرپرسی عێراقدا بگریت، لەناو ئەو ناوانەش كە هاتووە دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگیرێت هەر یەك لە زاوا و برای زاوای نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و پارێزگاری كەربەلا و حاجم حەسەنی سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانن.

لە نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراقدا بە دیاریکراوی ئاماژەی پێ نەکراوە کە هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی موڵکی ماڵی ئەو بەرپرسانە چییە.

بەپێی زانیارییەکان ناوەکان بریتین لە:

- یاسر عەبدولسەخیل ئەلمالكی زاوای نوری مالكی

- لقمان عەبدولسەخیل ئەللمالكی برای زاواكەی مالكی

- حاجم ئەلحسنی سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی٢٠٠٥

- زوهێر موحسن محەمەد ئەلئەعرەجی ئەندامی پەرلەمان

- عەقیل عومران محەمەد سەعید تریحی پارێزگاری كەربەلا

- سەعید مووسا خزر

- عەبدوڵڵا محەمەد عەبدوڵڵا

- ولید عەبدولغەفار

- عەلی مەھدی جەواد











باسنيوز


Top