بانكی ناوەندیی عێراق دەست بەسەر موڵك و ماڵی نۆ بەرپرسدا دەگریت
بانكی ناوەندیی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە، بڕیاری داوە دەست بەسەر سەروەت و سامانی نۆ بەرپرسی عێراقدا بگریت، لەناو ئەو ناوانەش كە هاتووە دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگیرێت هەر یەك لە زاوا و برای زاوای نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و پارێزگاری كەربەلا و حاجم حەسەنی سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانن.
لە نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراقدا بە دیاریکراوی ئاماژەی پێ نەکراوە کە هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی موڵکی ماڵی ئەو بەرپرسانە چییە.
بەپێی زانیارییەکان ناوەکان بریتین لە:
- یاسر عەبدولسەخیل ئەلمالكی زاوای نوری مالكی
- لقمان عەبدولسەخیل ئەللمالكی برای زاواكەی مالكی
- حاجم ئەلحسنی سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی٢٠٠٥
- زوهێر موحسن محەمەد ئەلئەعرەجی ئەندامی پەرلەمان
- عەقیل عومران محەمەد سەعید تریحی پارێزگاری كەربەلا
- سەعید مووسا خزر
- عەبدوڵڵا محەمەد عەبدوڵڵا
- ولید عەبدولغەفار
- عەلی مەھدی جەواد
باسنيوز