تەندروستی عێراق: شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا سەرهەڵدەدات

 تەندروستی عێراق: شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا سەرهەڵدەدات
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی پایز و زستان، شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاودەبێتەوە، تا ئەوکاتەشی ڤاکسینێکی کارای کۆرۆنا بەردەستدەبێت، کە دەتونێت بەرگری لە دژی ڤایرۆسەکە لە جەستەی تاکەکانی کۆمەڵگا دروسبکات پەتاکە کۆنتڕۆڵناکرێت.

لەوەرزی پایز و زستان، شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاودەبێتەوە


ریاز حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکاری لە وەرزەکان و هاتنی وەرزی پایز و زستان، شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاودەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە روانگەی پزیشکییەوە ناتوانرێت ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵبکرێت یاخود لەناوببرێت، تا ئەوکاتەی ڤاکسینێکی کۆرۆنا بەردەست دەخرێت، کە بەرگری لە جەستەی تاکەکانی کۆمەڵگادا دروست نەکات.

ژمارەی مردن لە عێراق بەرێژەی 3% کەمیکردوە.


خەلەفی باسی لەوەشکرد، زیادبونی ئەم دوایانەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتەکە بەڵگەیە لەسەر زیادبونی خێرایی بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام لە هەمانکاتدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە پەتاکەیان پەڕاندوە بوە بە دوهێندە و ژمارەی مردنیش بەرێژەی 3% کەمیکردوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا 223 هەزار و 612 توشبوی کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکراون، لەو ژمارەیە شەش هەزار و 814 کەس گیانیانلەدەستداوە و 164 هەزار و 874 کەس پەتاکەیان پەڕاندوە.




خەندان
Top