وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكەی زانیاری خستەرو

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكەی زانیاری خستەرو

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیكردەوە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەشی سەرۆكوەزیران كردبێت.

درەنگانی شەوی رابردو لە چەند میدیایەكی عێراقی بڵاوكرایەوە كە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كردوە.

لە هەندێك پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێكی درۆیان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی عوسمان غانمی لە پۆستەكەی بڵاوكردوەتەوە

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، لیوا سەعد مەعن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،"لە هەندێك پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێكی درۆیان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی عوسمان غانمی لە پۆستەكەی بڵاوكردوەتەوە" تەئكیدی كردوەتەوە كە "ئەو زانیارییانە ناراستن".

ئاماژەی بەوەشكردوە، وەزیر بەردەوامە لە كارەكانی و دانانی پلانی ستراتیژی نزیك و دور بۆ گەشەپێدانی كارەكانی وەزارەت بۆ گەشەپێدانی مانای ئاسایشی كۆمەڵگە، لەو روەشەوە بەردەوامە لە چالاكی و پلانەكانی لە وەزارەت بە پشتیوانی سەرۆكوەزیران.



خەندان-
Top