ئەمریکا بە فەرمی کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق رادەگەیەنێت

ئەمریکا بە فەرمی کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق رادەگەیەنێت


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بە فەرمی کەمکردنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێکدا، جێسیکا ماک نۆلتی، گوتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاندووە، بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوای ئەو ”پێشکەوتنانە“ دێت لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

پنتاگۆن هیچ ئاماژەیەکی بە ژمارەی ئەو سەربازانەی لە عێراق دەکشێندرێنەوە نەکردووە و میدیاکانی ئەو وڵاتەش باس لەوە دەکەن، کە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەشێکە لە بەڵێنەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی کردنەوەی ئەمریکا بۆ خولێکی دیکە.








باسنيوز
Top